لینکستانی نەتەوەکانی پێکهێنەری ئێران دەستی بەکار کرد

21:20 - 2 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: بە مەبەستی شکاندنی فەزای سانسۆر، لاپەڕەی تایبەت بە ماڵپەڕە چالاکەکانی بواری مافی مرۆڤی نەتەوەکانی پێکهێنەری ئێران دامەزرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ لەبەرەبەرەی دەیەمین ساڵڤەگەری بزووتنەوەی نەتەوەیی عەرەبەکانی ئەهواز لە ئێران، \"لینکستانی نەتەوەکان\" بەمەبەستی شکاندنی فەزای سانسۆڕ، لەلایەن میدیا ناوەندگراکانەوە بەشێوەی فەرمی دەستی بەکار کرد.

\"19493.jpg\"
ماڵپەڕی نەتەوەکانی دانیشتووی ئێران لە لایەن بزووتنەوەی نەتەوەیی دێمۆکراتیکی ئەلئەحوازەوە کۆکراوەتەوە و پرسی سیاسی، فەرهەنگی و مەزهەبیی نەتەوەکانی ئێران رووماڵ دەکات.

هەروەها یارمەتیدان بە گەیاندنی زانیاری و هەواڵ وەکوو بەشێک لە سیاسەتی ئەو ماڵپەڕە راگێەیەندراوە.

لینکستانی نەتەوەکان لەچەندین بەشی وەک تورکمەن، ئازەربایجان، ئەلئەحەواز، بەلوچستان و فارس و کەمینە ئایینی‌یەکان پێک هاتووە.

بۆ چوونە ژوورەوە بۆ سەر لینکستانی نەتەوەکان و کەڵک وەرگرتن لەو ماڵپەڕە دەتوانن سەردانی ئەم ئادرەسەبکەن.