لوقمان نیکزاد بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە سنە ڕاگوێزرا

11:40 - 5 پووشپەڕ 2721

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "لوقمان نیکزاد"، تەمەن ٢٥ ساڵ، کوڕی محەممەد و خەڵکی گوندی "سەردۆش" سەر بە موریوان، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە سنە کراوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی جۆزەردان، ئەو هاووڵاتییە پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، دەسبەسەر کرا.

ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" و "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی"، بێبەری کراوە.

هەتا ئێستا، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی لوقمان نیکزاد زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.