لقی زانستە مرۆییەكان لە خوێندنگاكانی ئێران هەڵدەگیرێت
15:18 - 16 سەرماوەز 2715
ئاژانسی كوردپا: بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە و فێركردنی تاران ڕایگەیاند كە، لقی زانستە مرۆییەكان لە خوێندنگا حكوومییەكانی كۆماری ئیسلامیدا نامێنێت.
بەپێی ئەو هەواڵانەی كە بڵاو بوونەتەوە، ئێسفەندیار چواربەند بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە و فێركردنی تارانی پێتەختی كۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند كە، لە ساڵی داهاتوودا بۆ لقی زانستە مرۆییەكان ناونووسی ناكرێت و ئەگەر كەسێك خوازیاری خوێندن لەو لقەدا بێت، دەبێت لە خوێندنگاكانی \"فەرهەنگ\"دا ناونووسی بكات.
ناوبراو دەڵێ؛ هەر ئێستا ١٢ خوێندنگەی فەرهەنگ لە شاری تاران كراونەتەوە و لە ساڵی داهاتووشدا، ٢٤ خوێندنگەی دیكەی لەو جۆرە دەكرێنەوە.
ئەو بڕیارە دوای ئاڵۆزییەكانی ساڵی ١٣٨٨، هاتە ئاراوە كە تێدا خامنەیی ڕێبەری كۆماری ئیسلامی، ڕایگەیاند كە پێویستە هەندێك گۆڕانكاری لە وانەكانی لقی زانستە مرۆییەكان ئەنجام بدرێت.
وا دەردەكەوی كە ئامانج لە جێبەجێ كردنی ئەو بڕیارە ئەوەیە كە كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی دەیانهەوێ ڕوانگە و مەنتالیتەی خەڵكی ئێران لە زانستەكانی سەردەم دوور بخەنەوە و سەر لە نوێ لەسەر بنەمای مەزهەبی شیعە و ویلایەتی فەقیه دایڕێژنەوە.