لاوێكی عەرەبی خەڵكی ئەهواز بە دەستڕێژی هێزی ئینتزامی كوژرا
14:01 - 27 جۆزەردان 2712
كوردپا: لاوێكی عەرەبی دانیشتووی \"ئەلزویە\"ی شاری ئەهواز لە پارێزگای خووزستان لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە درایە بەر دەستڕێژی بەهۆی خوێنڕێژیی زۆر پاش حەفتەیەك گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لەلایەن چالاكانی مافی مرۆڤی ئەهواز بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، محەممەد تەمیمی لاوێكی عەرەبی خەڵكی ئەهواز رێكەوتی 19ی جۆزەردان لە كاتێكدا لە گەڕەكی \"ئەلزویە\" سواری ماتۆر بووە كەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەت و پاش حەفتەیەك مانەوە لە نەخۆشخانەی ئیمام (جوندی شاپوور)، رۆژی پێنجشەممە 25ی جۆزەردان گیانی لەدەست داوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش داوە محەممەد تەمیمی هیچ چەشنە پێشینەیەكی سیاسیی نەبووە و هاووڵاتییەكی ئاسایی بووە كە لە رێگای كرێكارییەوە بژیوی ژیانی بنەماڵەكەی دابین كردووە.
هەتا كاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هۆكاری كوژرانی ئەو هاوڵاتییە عەرەبە ئەهوازییە روون نەبۆتەوە.
پێشتریش لە رێكەوتی 20ی رێبەندانی 1390ی هەتاوی لە ناوچەی \"مەلاسانی\"ی هەڵكەوتوو لە 45 كیلۆمیتریی ئەهواز دوو لاوی ماتۆرسەواری عەرەب درانە بەر دەستڕێژی هێزی ئینتزامی و یەكیان بەناوی \"عەی حەمیدی\" گیانی لەدەست دا.
لاوێكی دیكەی ئەهوازی بەناوی \"حوسێن میاحی\" لە ناوچەی \"كوت عەبدوڵڵا\" لە رێكەوتی 6ی جۆزەردانی 1391 لە ویستگەی پشكنین بریندار كرا و دواتر بە برینداری گیرا و بە زبری گوللەی هێزی ئینتزامی گیانی لێ ئەستێنرا.