لاوێكی تر لە شووش لەژێر ئەشكەنجەدا گیانی لەدەست دا
20:38 - 15 رێبەندان 2711
كوردپا: محەممەد كەعبی كوڕی جاسم، لاوێكی عەرەبی خەڵكی شاری شووش لە پارێزگای خووزستان لەژێر ئەشكەنجە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتێکی چالاكانی مافی مرۆڤی ئەهواز کە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە، فەرمانبەرێكی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شووش لە پێوەندییەكدا لەگەڵ بنەماڵەی كەعبی وێڕای راگەیاندنی ئەم هەواڵە، هۆشداریی پێداون كەلە رێكخستنی رێوڕەسمی سەرەخۆشی خۆ ببوێرن.
بە وتەی ئەو كەسەی كە پێوەندیی گرتووە، كارمەندانی ئیدارەی ئیتلاعات تەرمی \"محەممەد كەعبی\"یان لە شوێنێك ئەسپەردە كردووە و پێویست بەوە ناكات بۆ كوڕەكەیان سەرەخۆشی دابنێن.
محەممەد كەعبی ماوەیەك لەمەوپێش هاوڕێلەگەڵ خوشكەكەی \"خەدیجە\" و باوكی \"جاسم كەعبی\" لە ماڵی خۆیان لە گەڕەكی ئەحمەد ئاباد دەستبەسەر كراون.
لەگەڵ بڵاو بوونەوەی هەواڵی مەرگی محەممەد كەعبی لە شووش، گەڕەكەكانی دیكەی عەرەب نشینی ئەو شارە بە وەڕێخستنی \"چەمەری\" وێڕای هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی كەعبی خوازیاری بەدواداچوون لەمەڕ هۆكار و بكوژانی ئەو لاوە عەرەبە بوون.
پێشتریش دوو لاوی دیكە بەناوەكانی \"ناسر ئالبوشوكە درەفشان\" تەمەن 20 ساڵ لە رێكەوتی 11ی رێبەندان لەژێر ئەشكەنجە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەهواز گیانی لەدەست دابوو و بەرلەویش \"رەزا مەغاشی\" لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی دێزفۆوول كوژرابوو.
بەپێی زانیارییەكان، چالاكانی مافی مرۆڤی ئەهەزازی لە هەمبەر بێدەنگیی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لەناوخۆ و دەروەی وڵات لە بەرامبەر جۆری هەڵسوكەوتی هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێراندا رەخنەیان گرتووە.