لاوێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

10:33 - 18 سەرماوەز 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی سەرماوەز، لاوێکی کورد بە ناوی "سادق فەتحی" کوری سدیق خەڵکی گوندی "نزاز"ی بەخشی سیروان سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس وشوێنی ڕاگیرانی کوڕەکەیان، هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک بەو بنەماڵەی خۆیان دەبوێرن.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکار و تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ئەو لاوە سنەییە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا، نییە.