لاوێکی کورد بە ٥ ساڵ زیندانی حوکم درا

21:36 - 10 رێبەندان 2715
ئاژانسی کوردپا: ڕاپۆڕتێکی ئیتلاعاتی سپای پارێزگای کرماشان بە دادگە، سەپاندی زیندانی بەسەر لاوێکی پاوەیی بەدواوە بوو.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دادگەی شۆڕشی شاری پاوە برووسکەی زیندانی کردنی هاووڵاتییەکی کورد بەناوی هێرش لهۆنی کوڕی محممەدعەلی دەر کرد.

لەو حوکمەدا، بۆ تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبە کوردییەکانی دژبەر حکوومەتی ئیسلامی، ٣ ساڵ زیندانی تەعزیری و لە تۆمەتی بێ ڕێزی بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیش ٢ ساڵ زیندانی بڕاوەتەوە.

دەرچوونی ئەو ٥ ساڵ زیندانییە بە پشتبەستن بە مادەکانی ٤٢٦ و ٤٣١ لە یاسای دادرەسی کەیفەری بووە.

\"29435.jpg\"
بەوتەی یەکێک لە نزیکەکانی هێرش لهۆنی، هێزە ئەمنییەکانی سپای پاسداران لە کۆتایی هاوینی ئەو ساڵ ناوبراویان دەستبەسەر و هەموو کەرەستە شەخسیەکانی وەک کامپیۆتێر لە لایەن ئەو هێزانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

لە دادنامەی ئەو هاووڵاتییە ٣٤ ساڵەدا کە گەیشتووەتە دەست ئاژانسی کوردپا هاتووە ئەو حوکمە بە پشتبەستن بە ڕاپۆڕتێکی ئیتلاعاتی سپای نەبی ئەکرەمی پارێزگای کرماشان دراوە.

هەروەها لە ناوەڕۆکی دادنامەکە وا دەردەکەوێت کە حوکمی هێرش لهۆنی لەژێر باندۆری تۆمەتی براکەی بووە کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە ئەندامیەتی لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران تاوانبار کراوە.

دەستبەسەر و دەرچوونی بڕیاری زیندان بۆ هاووڵاتیانی کورد لە بەرەبەری گەڵاڵەی ناسراو بە \"تاوانی سیاسی\" لە مەجلێسی شووڕای ئیسلامییە کە بە پێی ئەو بڕگەیە ئەندامەتی لە حیزبە کوردییەکان، تاوان سیاسی هەژمار ناکرێت و لەتەک ئەو کەسانە وەک \" ئەمنیەتی\" هەڵسووکەوت دەکرێت.