لاوێکی کورد بە تۆمەتی \'\'ئەمنیەتی\'\' لەلایەن ئیتلاعاتی ورمێ‌وە دەسبەسەر کرا

15:21 - 27 بانەمەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: پاش زاڵبوونی کەشی ئەمنیەتی بەسەر کوردستاندا، لاوێکی دیکەی کورد لە ورمێ لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەستگیر کرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی تەمەن ٢٨ ساڵەی خەڵکی ورمێ بەناوی \'\'جەمشید\'\' کوڕی \'\'خورشید\'\' لە کۆتایی‌یەکانی هەفتەی رابردوو لەلایەن مەئموورانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.

هەواڵنێری کوردپا لە ورمێ رایگەیاند: ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی چالاکی بۆ یەکێک لە ٶیزبە کوردییەکان ئوپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ءیران دەسبەسەر کراوە.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە ناوی تەواوی ئەو هاووڵاتییە کوردە و هەروەها شوێنی راگیرانی، لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا، ٤٦ کەس لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتی ــ نیزامییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

لەم ئامارەدا، دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی‌یانەی مەهاباد نەگونجێنراوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا و پاش سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانی شاری مەهاباد، سەردەشت و سنە، کەش و دۆخی ئەمنیەتی لە شارەکانی کوردستان توندتر بووەتەوە و ماوە بەماوە هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات، لاوانی کورد بە بیانووی جۆراوجۆر دەستبەسەر دەکەن.

ئەو لاوە دەسبەسەرکراوە خەڵکی گوندی \"گردیک\"ی سەربە بەخشی \'\'سیلوانا\'\'یە و لە رێکەوتی ٢٤ی بانەمەڕەوە چارەنووسی نادیارە.

ناوەندی ئاماری کوردپا پێش رووداوەکانی مەهاباد رایگەیاندبوو: ئەمساڵ لانی‌کەم ٤٥ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتی و ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون کە دوایین حاڵەت دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی چاڵدوران بەناوی \'\'مەجید قولی‌زادە\'\' تەمەن ٣٢ ساڵ بووە.