لاوێکی پیرانشاری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

11:39 - 24 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەر، لاوێکی کورد بە ناوی "محەممەد قادری‌ئازەر" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی خدر و خەڵکی گوندی "گەزگەسکـ"ـی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

‌هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی کوڕەکەیان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان هیچ وڵامێکی ڕوونیان وەرنەگرتووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەر و تۆمەتی‌ وپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.