لاوێکی پیرانشاری دەسبەسەر کرا

18:04 - 24 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە پیرانشار، لاوێکی کورد بە ناوی "عادڵ شێخە" کوڕی "ڕەحیم"، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی "پەسوێ"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو لاوە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کراوە.

"عادڵ شێخە" لە یەکێک لە پادگانەکانی مەراغە سەرباز بووە.

لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەلی زەواری" کوڕی "ڕەسووڵ" خەڵکی گوندی "مێشەدێ" و دانیشتووی گەڕەکی "کۆنەخانێــی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هەروەها،  ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "دیاکۆ تارا" کوڕی "ڕەسووڵ" خەڵکی گوندی "کێلەسیپانـ"ـی بەخشی "لاجانـ"ـی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.