لاوێکی مەریوانی دەسبەسەر کرا

10:16 - 7 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەر، لاوێکی کورد بە ناوی "عەتا فەتاحی" تەمەن ٢٤ ساڵ کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی "سەردۆش" سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بە هێرشکردنە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بەبێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی ‌وەپاڵدراوی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.