لاوێکی مەریوانی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

11:52 - 20 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی شەممە ١٨ی گەلاوێژ، لاوێکی کورد بە ناوی "ئازاد دانشوەر" تەمەن ٢٢ ساڵ کوڕی حامید خەڵکی گوندی "یەنگیجە" سەر بە شاری مەریوان، پاش ٣٤ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کرا.

ئەو لاوە بۆ ماوەی سێ ساڵ ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران بووە و ناوەڕاستی پووشپەڕی ئەمساڵ، پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران لەلایەن سپای پاسداران دەسبەسەر کرابوو.

ئازاد دانشوەر ٦ ڕۆژ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای مەریوان بووە و دواتر بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری سنە کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە مەریوانییە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا، نییە.