لاوێکی سەقزی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا

10:17 - 17 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: لاوێکی سەقزی کە لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە ساڵێک و ٥ مانگ زیندانی مەحکووم کرابوو، ڕەوانەی زیندان کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ی ڕەزبەر، "ئازاد ساڵحیان"، تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی شاری سەقز، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی، ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

ئەو لاوە کوردە، لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری سەقزەوە، بە تۆمەتی "ئەمنییەتی"، بە ١٧ مانگ زیندانی مەحکووم کراوە.

"ئازاد ساڵحیان"، ساڵی ٩٧، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش ٢٣ ڕۆژ لە گرتنگەی ئیتلاعاتی شاری سەقز، بە دانانی بارمتەی ٤٥ ملیۆن تمەنی، هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییەکەی ئازاد کرابوو.