لافاوی بێکاری، ژنان و خوێندەڤانانی ئێرانیش لەگەڵ خۆی دەبات
15:28 - 1 سەرماوەز 2715
ئاژانسی کوردپا: \"وەحیدە نگین\" ڕاوێژکاری وەزیری کاری حکوومەتی ئێران لە کاروباری ژناندا ڕایگەیاند، کە نزیک بە لەسەدا ٨٧ی ژنانی ئێران لە بواری ئابوورییەوە ناچالاکن.
ڕاوێژکاری وەزیری کار، جێگری تەعاون و رفاهی کۆمەڵایەتی، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٤ی هەتاوی، لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی \"ئیلنا\" گوتی: ئەگەر نیوەی حەشیمەتی چالاکی ئابووریی ئێران واتا ٣٢ میلیۆن کەس لەبەرچاو بگرین، ٢٨ میلیۆن کەس ناچالاکن.
بەپێی دوایین ئاماری فەرمیی کە وەرزی بەهاری ئەمساڵ بڵاو بووە، نرخی بێکاریی ژنان زیاتر لەسەدا ١٩یە و دووقات لە پیاوان زیاترە.
وەحیدە نگین هەڵاواردنی ڕەگەزیی کاریی یەکێک لە هۆکارەکانی بەربەستی هەڵبژاردنی پیشه، مووچهی کەمتر، ڕوخساری کەمتر بۆ ژنان وەسف کرد و گوتی ئەو هۆکارانه ژنان بۆ بازاڕی کار هان نادات.
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ژمارهیەک لە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران بە هۆی هەندێک هۆکار وەکوو \"زیان پێگەیاندنی کاری ژن بە ناوهندی بنەماڵە\" لەگەڵ کاری ژنان دژایەتیان دەربڕیوە.
لە لایەکی دیکەوە. ماڵپەڕێ \"اقتصاد آنلاین\" بڵاوی کردەوە، ٤،٦ میلیۆن لاو لە ئێراندا لە ماوەیەکی نیزیکدا خوازیاری کار دەبن و ئەگەر هەلومەرجی هەلی کاریان بۆ نەڕەخسێت ئەو ڕێژەیه دەگاتە ٧،٤ میلیۆن کەس و هەروەها بەم زووانە ١٤٠ هەزار کەس دوکتور و ٥٨٠ هەزار کارناسیی باڵا پەیوەست بەو ڕێژە بێكارییە دەبن.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا دەڵێت، بەرپرسانی حكوومی دەڵێن کە هەلی کاری تایبەتی بۆ دەرچووانی زانکۆ هەیە و ئەو کەسانەش لە دوای کاری دیکەدا دەچن.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئامارەکانی پێوەندیدار بە بێکاری لە ئێراندا زیاتر پەرە دەستێنێت و لە ماوەی ساڵانی ڕابرددودا ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئێران باس لە نەبوونی ئاخووند لە مزگەوتەکانی ئێران دەکەن و ئەو پرسەش بە کێشەی بێکاری لەنێو ئەو توێژەی کۆمەڵگای ئێراندا وهسف دەکەن.