لاریجانی: دەزگای بەڕێوەبەری تووشی گەندەڵی بووە
14:58 - 11 بانەمەڕ 2712
كوردپا: لێپرسراوی دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، بوونی دیاردەی گەندەڵی لەناو دەزگای بەڕێوبەریدا حاشا هەڵنەگرە.
سادق لاریجانی وێڕای رەخنەی توند لە ژمارەیەك حاڵەتی دامەزراندنی فەرمانبەر بە شێوەی نایاسایی لەناو دەزگای بەڕێوەبەری، وتی: هێندێ گەندەڵی بە نهێنی لەناو ئەو دەزگایەدا دەكرێت كە زۆر لە گەندەڵیی ئاشكرا مەترسیدارترە.
ماڵپەڕی خەبەر ئانلاین بڵاوی كردەوە، ئەو لێپرسراوە ئاشكراشی كردووە، ژمارەیەك لێپرسراو لە دەزگای بەڕێوەبەری هەموو رۆژ كۆبوونەوەی تایبەت بە خۆیان هەیە و دەیانهەوێ بەو كۆبوونەوانە سەرپۆش لەسەر گەندەڵییەكانیان دابنێن.
شارەزاییان لەو باوەڕە دان، ئەگەری زۆرە قسەكانی لاریجانی روو بە هاشمی شاهروودی بەرپرسی ناوەندی چارەسەریی كێشەكانی سێ دەزگای یاسادانان، بەڕێوەبەری و داد بێت.
هاشمی شاهروودی بەم دواییانە كەسێكی بە ناوی شەریف مەلەكزادە كەلە كەسە نزیكەكانی \"رەحیم مەشایی\"یە وەكوو راوێژكاری خۆی دیاری كردووە.
سادق لاریجانی ئەو قسانەی لە پاش لێدوانەكانی سەركۆماری ئێران لەمەڕ بەردنە سەری ئاستی تەندروستیی ئیداری و ماڵی، كرد.
\"ئەحمەدی نژاد\"یش لەو پێوەندییەدا بێدەنگ نەبووە:
سەركۆماری حكوومەتی ئیسلامیی ئێران هەتا ئێستا بۆ چەندین جار رەخنەی لە شێوازی سیستمی قەزایی ئێران گرتووە و لەو باوەڕە دایە دەزگای قەزایی لە بەرامبەر دۆسیەی گەندەڵیی بانكەكانی ئێران بە شێوەی باش كاری نەكردووە.
ئەحمەدی نژاد وتیشی: ئەو بانكەی كە گەورەترین فەسادی ماڵی كرد خراوەتە پەراوێزەوە و بەدواداچوونی قەزایی بۆ نەكراوە.
لاریجانی لە پەرچەكردار بە لێدوانەكانی سەركۆماری ئێران وتوویەتی:\" گەندەڵی تەنیا بانكەكان نەیانكرد، بەڵكوو ئەو كەسانەی كە بە كیفی پڕ لە پارەوە دەچوونە لای لێپرسراوانی بانكەكانیش، گەندەڵن\".
دوابەدوای ئەوەی كە دۆسیەی ئیختلاسی سێ هەزار میلیارد تمەنی كەوتە بەر تیغی راگەیەنەكان و تێوەگلانی ژمارەیەك لێپرسراوی حكوومەتی ئاشكرا كرا، محەممەدڕەزا خاوەری بەرپرسی بانكی میللی وڵاتی بەجێهێشت و لە وڵاتی كانادا نیشتەجێ بوو.