لاریجانی: دەبێ كۆمیسیۆنی ئەمنیەتی میللی پچڕانی پێوەندی لەگەڵ بریتانیا بخاتە بەرنامەوە
14:21 - 22 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: نوێنەری مەحەلات و دلیجان لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی رەخنەی لە لاریجانی گرتووە كە بۆچی گەڵاڵەی پچڕانی پێوەندی لەگەڵ بریتانیا نەخراوەتە دەستووری كاری مەجلیسەوە، لاریجانی بەرپرسی مەجلیس بڕیاری گونجاندنی ئەو تەرحەی لە دەستووری كاری كۆمیسیۆنی ئەمنیەتی مەجلیسدا داوە.
عەلیڕەزا سەلیمی ئەندامی كۆمیسیۆنی ئەمنیەتی میللی و سیاسەتی دەرەكیی مەجلیس وتوویەتی بە پشت بەستن بە بەندی 11ی مادەی 33ی ئەو كۆمیسیۆنە، وتوویەتی: بە لەبەرچاو گرتنی ئەو كردەوە نالەبارانەی كە ئیسرائیل و بریتانیا لە رووداوەكانی ئەم دواییانەدا هەیانبووە، پێویستە گەڵاڵەكە بە نیسیەت بریتانیاوە جێبەجێ بكرێت، بەڵام هێشتا نەخراوەتە بواری كردەوەوە.
لاریجانی لە وەڵامی رەخنەی ئەو نوێنەرەدا بڕیاری داوە كە دەبێ كۆمیسیۆنی ئەمنیەتی میللی ئەو تەرحە بخاتە دەستووری كاریی خۆیەوە و یەكلایی بكاتەوە.
حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بریتانیا بەوە تاوانبار دەكات كەلە جەریانی خۆپیشاندانە ئیعترازییەكانی ساڵی 1388ی ئێراندا دەستی هەبووە و دەست و پێوەندییەكانی لە ناوخۆیی ئێران زانیاری بە راگەیەنەكانی ئەو وڵاتە و بەتایبەت بی بی سی دەدەن.
لە ساڵەكانی 1329، 1332 و 1358 پاش سەركەوتنی شۆڕشی 57 پێوەندیی نێوان دوو وڵات هەوراز و نشێوی زۆری تێپەڕاندووە، لە جەریانی تەرحی كوودیتا بەدژی دەوڵەتی \"موسەدیق\"ەوە هەتا داخستنی باڵوێزخانەی بریتانیا لە تاران لە ساڵی 1358.
ساڵی 1368 پاش دانی فتوای كوشتنی سەلمان روشدی نووسەر و رۆماننوسی بریتانیایی بە رەچەڵەك هیندی لەلایەن ئایەتوڵڵا خومەینی، دیپۆماسیی بریتانیا و ئێران جارێكی تر پچڕا.
لە ماوەی ساڵانی رابردوودا و لە جەریانی دانی 4 بڕیارنامەی گەمارۆی ئەنجومەنی ئاسایش بەدژی ئێران، بریتانیا یەك لە وڵاتانی لایەنگری گەمارۆ بەدژی ئێران بووە و پێش نووسی دووهەمین بڕیارنامەی گەمارۆ بەدژی ئێران لە ساڵی 2006 بە هاوكاریی بریتانیا ئامادە كرا.
رێكەوتی 23ی مارسی 2007ی زایینی پازدە پێرسێنێلی هێزی دەریایی بریتانیا لە ئاوەكانی كەنداوی فارس لەلایەن هێزە نیزامییەكانی ئێرانەوە بەدیل گیران و دوای ماوەیەك ئازاد كران.