قوربانیانی شیمیایی تەنیا لە شاری سەردەشت نیە و ئەو رووداوە ناوچەكانی دیكەی كوردستانیشی گرتەوە
16:08 - 12 سەرماوەز 2711
وتووێژی تایبەتیی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەگەڵ دوكتور ئەسعەد ئەردەڵان، بە بۆنەی بەشداریی هەیئەتی \"ئەنجومەنی بەرگری لە مافی بریندارانی شیمیایی سەردەشت\" لە شازدەیەمین كۆنفرانسی رێكخراوی \"OPCW\" لە لاهە.
كوردپا: ئەنجامی ئەو لێژنەیەی كە بە نوێنەرایەتیی \"ئەنجوومەنی بەرگری لە مافی بریندارانی شیمیایی سەردەشت\" بەشداری شانزدەهەمین كۆنفرانسی رێكخراوی خەبات بە دژی نەهێشتنی چەكی كۆمەڵكووژ بوون، چی لێكەوەتە؟
د.ئەسعەد ئەردەڵان: هەتا ئێستا ئەو كۆبوونەوەیە كۆتایی پێ نەهاتووە، بەڵام هەموو ساڵێك نوێنەری دەوڵەتان و رێكخراوەكان لەوێدا بەشداری دەكەن و كاری ماوەی نێوان ئەو دوو كۆبوونەوانە لێك دەەنەوە و هەڵسەنگاندنی تایبەتی بۆ دەكەن و ئەو كۆنوانسیۆنانەی كە دەوڵەتانی ئەندام لەوێدا واژویان كردووە دەبێ بزانن هەتا چەندە دەوڵەتان پێی پابەند بوون و بڕوایان پێی هەیە.
كوردپا: ئایا ئەنجومەنی بەرگری لە مافی بریندارانی شیمیایی سەردەشت وەكوو ئەندامی هەمیشەیی لە سازمانی OPCW دایە یان وەكوو میوان بانگهێشت دەكرێن و چەندەمێن سەفەرتانە بۆ ئەو رێكخراوەیە لە لاهەی هولەند؟
د.ئەسعە ئەردەڵان: لە لاهەی هولەندا جێگایەك بۆ رێكخراوەكان دیاری كراوە كە لەوێدا وەكوو چاودێر كونترۆڵی كار و باری دەوڵەتان بكەن و دەتوانن كار و كردەوەی دەوڵەتان بخەنە بەر رەخنە و بەشێكی دیكەش ئەندامی هەمیشەیین و ئێمەش هەتا ئەوكاتەی كە بتوانین بەشداری كۆبوونەوەی ساڵانەی ئەو سازمانە بین، كورسییەكەمان پارێزراوە.
كوردپا: ئایا دەكرێ لەو رێكخراوەیەی كەلە لاهەی هولەند دامەزراوە ئێوە بتوانن شتێك وەكوو سیمبۆلی قوربانیانی سەردەشت بچەسپێنن و ببێتە دیاردەیەكی جیهانی و هەموو ساڵێك لەلایەن دەوڵەتانەوە رێزی لێ بگیردرێت؟
د.ئەسعەد ئەردەڵان: ئێمە چەند ساڵ لەمەوبەر ئەو شتەمان هێناوەتە بەرباس و داوامان لە لێپرسراوی گشتیی ئەو رێكخراوەیە كردووە كە یەكێك لە هەوڵەكانی كۆبوونەوە بە ناوی قوربانیانی سەردەشت تۆمار بكرێت و هەتا رادەیەكی باش پێشوازی لێكراوە. لە ئەگەری پەسەند كردنی ئەو داواكاریەمان، ئێمەش بڕیارمان داوە كە بیرئانینێك بۆ هەمیشە لەو هۆڵەدا دابنێین و ئێمە وەكوو نوێنەرانی قوربانیانی سەردەشت هەموو هەوڵەكانمان لەو پێوەندییەدا دەخەینە گەڕ و هەموو ساڵێكیش دەیخەیەنە بەرباس.
كوردپا: ئایا بێجگە لە قوربانیانی شیمیایی سەردەشت ئاماری شار و شارۆچكەكانی دیكەی كوردستانتان لەبەر دەستدا هەیە كە وەبەر چەكی شیمیایی ئەوكاتی حكوومەتی عێراق كەوتبن؟
د.ئەسعەد ئەردەڵان: بە دڵنیاییەوە ئاماری دیكەی شارەكانی كوردستانمان هەیە، بەڵام بە هۆی نەبوونی حووزووری زەین ناتوانم رێژەی وردی ئەو كەسانەی كە بوونەتە قوربانیی ئەو چەكە كۆمەڵكووژە بهێنم، بەڵام دەتوانم ئاماژە بە هێندێ شوێنی وەكوو \"زەردە\"ی سەر بە سەرپێل زەهاوی كرماشان و دەورووبەری شاری \"كرند\" بكەم و هەروەها لە ناوچەكانی مەریوان ئاماری دیاری كراومان هەیە، دیارە ئەو رووداوە دڵتەزێنانە هیچكامیان بە رادەی قوربانیانی شاری سەردەشت نەبوون.
كوردپا: هێندێ هەواڵ بڵاو بوونەتەوە كە گوایە فەرماندار و هێندێ بەرپرسی دیكەی حكوومەتی لە سەردەشت ئەو مەسەلەیەیان ئەمنیەتی كردووە و ئیزنیان بە ئەندامانی ئەنجومەنی بەرگری لە مافی بریندارانی شیمیایی سەردەشت نەداوە لە رەوتی لێكۆڵینەوەكەدا بەشدار بن و لێژنەكە ببینێن ئەوە هەتا چەندە لە راستیەوە نزیكە؟
د.ئەسعەد ئەردەڵان: دیارە ئەمنیەتیی كردنی ئەو پرسە بەو مانایە نەبووە كە نەهێڵێن كەس ئاگاداری بێت، تەنیا بە حوكمی ئەوەی كە ئەو بۆمبە مەترسیی بەدواوە بووە و تەنا لەبەر ئەوە بووە كە دەبێ لەژێر چاوەدێریی پسپۆران و لێكۆڵەرانی لاهەی هولەندا بێت. بەڵام لە وەڵامی بەشی دووهەمی پرسیارەكەتان مەن وەكوو خۆم چاوم بە لێژنەكە نەكەوت و هەتا ئەوەندەی ئاگادار بم ئەنجومەنی پشتیوانی لە قوربانیانی شیمیایی سەردەشت لە رەتی كارەكە ئاگادار بوون.
ـ دوكتور ئەسعەد ئەردڵان، خەڵكی شاری سنە و دانیشتووی تاران.
ـ یەكێك لە بەڕێوەبەرانی\"كۆڕی كوردانی تاران\" و لە دامەزرێنەرانی \"بەرەی یەكگرتووی كورد\"ە لە تاران.
ـ مامۆستای زانكۆ و لێكۆڵەر لە بواری حقووقی نێودەوڵەتی.
ـ راوێژكاری ئەنجومەنی بەرگری لە مافی بریندارانی شیمیایی سەردەشت لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.