قوتابییەک بە هۆی قەرزی باوکیەوە ، لە وەرگرتنی خەڵات بێبەش کرا
21:56 - 5 جۆزەردان 2716
ئاژانسی کوردپا: \"ئێلناز محەممەدی\" قوتابییەکی خەڵکی تاران، بە هۆی قەرزی باوکیەوە بە قوتابخانەکە، لەگەڵهەڵاواردنی مامۆستاکانی قوتابخانەکەی بەرەوڕوو بووەوە.
بە پێی هەواڵەکان، \"ئێلناز محەممەدی\"، قوتابیی پۆلی سێهەمی سەرەتایی لە قوتابخانەی\"فەدەک\" لە مەنەتەقەی چێتگەری تاراندا خوێندەوارە، بەڵام بە هۆی قەرزیباوکیەوە بە قوتابخانەکەی، لە کاتی دانی خەڵاتی کۆتایی ساڵدا لە وەرگرتنی خەڵات بێبەش کراوە.
باوکی ئەم قوتابییەڕایگەیاندووە کە\" من و هاوسەرەکەم هەر دووکمان فەرمانبەری حکوومەتین و کچەکەم خوێندکاری ئەم قوتابخانەیەیە و بۆ دابینکردنی پارەی قوتابخانەکەی بە هۆی کێشەی ئابووریتووشی گیروگرفت بوین و هەر ئەم هۆکارەش بووەتە هۆی هەڵسوکەوتی ناشیاوی کاربەدەستانی قوتابخانەکە و هۆی خەمۆکی لە سەر کچەکەمدا\".
قوتابخانەی غەیرە ئێنتفاعی زۆرترین ڕێژەی وەرگرتنی پارەی لە ئێراندا هەیە و تەنانەت ئاستی ڕێزلێنان و گرینگیدان بە قوتابیانیش لەبسەر پارەیەکە کە بنەماڵەکان بو منداڵانییان لەم قوتابخانەنەدا دابین دەکەن و بەم جۆرە بژاردە دەکرێن و نموونەکەشی ئێلناز محەممەدیە کە بەهۆی کێشەی ئابووری بنەماڵەکەی لەگەڵ هەڵسوکەوتی ناشیاوی مامۆستاکاتی بەورەوڕوو بووەتەوە.
لە قوتابخانەکانی ئێراندا ماوەیەکە کە سەرکۆنەبوون و ئازاری جەستەیی و تەنانەت دەستدرێژیشهەواڵی لەسەر بڵاو کراوەتەوە،ئەمە لە کاتێکدایە کە هیچ کام لە کاربەدەستان حکوومەتی و پەروەدە لە ئێراندا لەسەر ئەم بابەتە گرینگە هیچ هیچ هەڵوێستێکیان نەگرتووە.