قانێع خاتری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

12:36 - 6 جۆزەردان 2721

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی جۆزەردان، قانێع خاتری، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو چالاکە مەدەنییە، بە دانانی بارمتە بە شیوەی کاتی هەتا کۆتایی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.

قانێع خاتری لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" و "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" بێبەری کراوە.

ئەو چالاکە مەدەنییە، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی بانەمەڕ، وێڕای چوار چالاکی مەدەنیی دیکە بە ناوەکانی "مورتەزا محەممەدی"، "کەیوان ئەلیاسی"، "ڕەزا ڕەزایی" و "مۆحسێن حوسێن‌پەناهی"، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

قانێع خاتری، ئەندامی کەمپەینی "ژیانەوەی کوردستانـ"ـە و لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ناوبراو، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.