فەرهاد مووساپوور لە زیندانی ورمێ بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا ڕاگوێزرا

17:15 - 27 رێبەندان 2720

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، فەرهاد مووساپوور خەڵکی شاری ڕەبەتی سەردەشت، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا کرا.

ئەو هاووڵاتییە، ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕێبەندان لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ئەو شارە، ڕاگوێزرا.

ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، فەرهاد مووساپوور لەگەڵ براکەی، فەرەیدوون مووساپوور و بەهمەن یووسف‌زادە لە شاری ڕەبەتی سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

فەرهاد مووساپوور، مامۆستای زمانی ئینگلیسی لە فێرگەی زمانی ئینگلیسیی "ڕێزمانـ"ـە.