فەرهاد مووساپوور بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرا

09:30 - 3 رەشەمه 2720

ڕۆژی شەممە ۲ی ڕەشەمە، فەرهاد مووساپوور، خەڵکی شاری ڕەبەتی سەردەشت لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

 ئەو هاووڵاتییە، ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕێبەندان لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ئەو شارە، ڕاگوێزرا و پاشان ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، بۆ لێپرسینەوە دیسانەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا گەڕێندرایەوە.

ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، فەرهاد مووساپوور لەگەڵ براکەی، فەرەیدوون مووساپوور و بەهمەن یووسف‌زادە لە شاری ڕەبەتی سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

فەرهاد مووساپوور، مامۆستای زمانی ئینگلیسی لە فێرگەی زمانی ئینگلیسیی "ڕێزمانـ"ـە.