فەرماندەی گوردانی ٣١٠ی پادگانی شنۆ کوژرا

12:16 - 7 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی دووشەممە ٦ی بانەمەڕ، بەهۆی شەڕ و دەمەقالێ کە لەنێوان سەربازێک بە ناوی"حەسەن مەعسووم نژاد" و "وەحید زەڕئەفشان"، فەرماندەی گوردانی ٣١٠ی شاری شنۆ ڕووی دابوو، ئەو فەرماندەیە کوژراوە.

وەحید زەڕئەفشان، خەڵکی نەغەدە، ئەندامی سپای پاسداران و فەرماندەی گوردانی ٣١٠ پادگانی شنۆ بوو.

هەواڵدەریی فارس هۆکاری کوژرانی فەرماندەی گوردانی ٣١٠ی شنۆی، بۆ ڕووداوێکی ئەمنییەتی گەڕاندووەتەوە.

سەرچاوە خۆجێیەکان لەو بارەیەوە باس لە شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان ئەو پاسدارە و یەکێک لە سەربازەکان دەکەن کە حەسەن مەعسووم نژاد، بە چەکەکەی خۆی ئەو پاسدارەی کوشتووە و دواتر خۆیشی کوشتووە.