فەرماندەی سپای پاسداران: ئەگەری شەڕی ئێران و ئیسرائیل لە ئارادایە

21:12 - 1 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: محەممەد عەلی جەعفەری رایگەیاند،\" بەپێی هەڕەشەكانی ئیسرائیل، ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی ئێمە لەگەڵ ئەو وڵاتە لە ئاڕادایە.

ئەو فەرماندەیەی سپای پاسدارن وتیشی: ئێمە لە هەمبەر هەڕشەكانی ئیسرائیلدا بێ‌دەنگ نابین و وڵامی پێویستی پێ‌دەدەێنەوە.

چەند رۆژ لەمەوبەریش لێپرسراوێكی پایەبەرزی حكوومەتی ئیسرائیل وێڕای هۆشداری دان بە حكوومەتی ئێران رایگەیاندبوو، وڵاتی ئیسرائیل ئامادەی بەربەرەكانێ لەگەڵ ئەو وڵاتانەیە كە دیانهەوێ‌هەڕەشە لە بەرژەوەندییەكانی بكەن.

هەواڵ و دەنگۆكانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی حكوومەتی ئێران ماوەیەكە گەیشتۆتە تروپكی خۆی.

هەر لەو پێوەندییەدا وەزیری بەرگریی حكوومەتی ئێران رایگەیاندووە، هێزە نیزامییەكانی ئێران بۆ شەڕێكی گەورە خۆیان ئامادە كردووە.