فەرماندەرانی پادگانی ئەرتش لەتاران، سمێلی سەربازێكی یارسانیان بەزۆرەملێتاشی
18:31 - 13 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی كوردپا: لەدرێژەی رەوتی بێرێزی کردنی ناوەندە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بە هاووڵاتییانی یارسانی، سەربازێكی پەیڕەوی ئایینی یاری لە پادگانی ئەرتش لەتاران، بە زۆرە ملیسمێلی تاشرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چەند رۆژ لەمەوبەر \"سابیر مافی\" خەڵكی شاری قەزوین و هاووڵاتیی یارسان كەلە پادگانی ئاموزشی \"٠٢\"ی هێزی زەمینی ئەرتشی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران سەرقاڵی تێپەڕكردنی دەورەی ئامووزیشییەكەی بووە، لەلایەن فەرماندە نیزامییەكانەوە بێرێزی پێكراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، بەشی عەقیدەتیی ئەو پادگانە چەند جار هەڕەشەیان لە ئەو هاووڵاتییە یارسانییە كردووە و پێیان راگەیاندبوو دەبێسمێلی كورت بكاتەوە.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستەروو، فەرماندە نیزامییەكانی و بەشی عەقیدەتی داوایان لێكردبوو كە دەبێواز لە بیروباوەڕەكەی بێنێت و لەمەڕاسم و بۆنە تایبەتییەكانی ئاینییی شیعە لەناو پادگاندا بەشداری بکات.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، سابیر بە بەردەوامی خۆی لەو بڕیاری بواردووە و سەرەنجام دوو شەو لەمەوبەر لەكاتی خەودا دەست و لاقیان بەستووە و بەزۆرەملێسمێلیان تاشیوە.
دەوتریت ئەو سەربازە یارسانە لەرێگای تەلەفوونەوە بنەماڵەكەی لەزەخت و گوشارەكانی بەشی عەقیدەتی پادگان ئاگادار كردۆتەوە.
ماوەیەک لەمەوبەر سێ هاووڵاتیی یارسانی بەناوەكانی \"حەسەن رەزەوی ، نیكمەرد تاهیری خەڵكی سەحنە و محەممەد قەنبەری بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە سووكایەتی كردن بە \"كیومەرس تەمەناک\" هاووڵاتیی یارسان و دەستبەسەر لە زیندانی ناوەندی هەمەدان، ئاگریان لەجەستەی خۆیان بەردابوو و گیانیان لەدەست دا.