فەرمانبەرێکی نەخۆشخانەی قودس لە پاوە لە کاتی کار گیانی لەدەست دا

17:31 - 14 خەزەڵوەر 2720

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەر، یەکێک لە پێرسۆنێلەکانی نەخۆشخانەی "قودسـ"ـی شاری پاوە، بە ناوی "دلاوەر قادری" لە کاتی کارکردن، لەو نەخۆشخانەیە تووشی بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا.

ئەو فەرمانبەر کوردە، چەند ڕۆژی پێش لە کاتی کارکردن لە نەخۆشخانەی "قودسـ"ـی پاوە، تووسی ڕووداوی کار ببوو و بەهۆی قورسیی برینەکانی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "تاڵقانیـ"ـی کرماشان کرابوو.

دلاوەر قادری، پاش چەند ڕۆژ خەواندن لە نەخۆشخانەی "تاڵقانیـ"ـی کرماشان، بەهۆی زەربەری مێشکی، ئەمڕۆ لەو نەخۆشخانەیە گیانی لەدەست دا.