فەرمان حەیدەرنژاد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

10:33 - 16 سەرماوەز 2720

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرمان حەیدەرنژاد" تەمەن ٤٢ ساڵ خەڵکی گوندی "دێوەزناو" سەر بە شاری سەوڵاوا، پاش مانگێک لە دەسبەسەری بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە و تۆمەتی ‌وەپاڵدراوی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" ڕاگەیەندراوە.

ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەر، ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفوونییەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا کرا و پاش سەردانی بۆ ئەو ئیدارەیە، دەسبەسەر کرابوو.