فەردین بایەزیدی ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا

09:26 - 21 رەشەمه 2720

ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی 'فەردین بایەزیدی"، خەڵکی شنۆ، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ، ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا.

ئەو هاووڵاتییە، ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندان، لە ڕێگای شنۆــ نەغەدە، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

فەردین بایەزیدی، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" و "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" بێبەری کراوە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.