فیلمی هەزار و یەک سێو لەوڵاتی لەهستان بەشداریی لەفستیڤاڵێکی تایبەت بە مافی مرۆڤدا دەکات
13:48 - 12 سەرماوەز 2713
ئاژنسی کوردپا: فیلمی هەزار و یەک سێو بۆ گێڕانەوەی سەرلەنوێی چیرۆکی ئەنفالی هاووڵاتییانی کورد لەکوردستانی ئێراق، دەگاتە وڵاتی لەهستان(پۆلۆنیا).
بەپێی راپۆرتی بەشی راگەیاندنی فیلمی هەزار و یەک سێو، بڕیارە فیلمی دیکیۆمێنیی هەزار و یەک سێو بەرهەمی دەرهێنەری کۆچکردووی کورد \"تەها کەریمی\" بەشداری لە سیانزەهەمین فستیڤاڵی فیلمی (Watch- Doc )دا بکات کە تایبەت بە مافی مرۆڤ بەڕێوە دەچێت.
فیلمی هەزار و یەک سێو کە لەلایەن تەها کەریمی سینەماکاری کوردەوە بەرهەم هاتووە کە ناوەرۆکی ئەو فیلمە باس لە کارەساتی ئەنفالی هاووڵاتییانی کورد بەدەستی حکوومەتی بەعسی ئێراق و سێوی مێخەکڕێژ دەکات.
هەروەها بڕیارە فیلمی هەزار و یەک سێو لە فستیڤاڵی فیلمی دوبەی کە ئەویش لە رۆژانی ١٥ هەتا ٢٤ی سەرماوەزی ئەم مانگە بەرێوەدەچێت، بەشداری بکات و لەوێش پاش نمایش کران، هاوڕێ کەریمی بەرێوەبەری بەشی راگەیاندنی ئەو فیلمە وڵامی پرسیاری بەشدارانی فستیڤاڵەکە ئەداتەوە.
لە تەواوی کۆمەڵکوژی ئەنفالدا بەگشتی ١٨٢٠٠٠ مرۆڤی کورد لەلایەن حیزبی بەعسی ئێراقەوە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی نێو بیابانەکانی ئێراقدا خرانە ژێرخاکەوە، تەنیا ١٣ کەس توانیان بە برینداری لە کاتێکدا شاهیدی ئەو تاوانە گەورەیە بوون، خۆیان ڕزگار بکەن.
١٠ کەس لەم شاهیدانە هەنووکە لەژیاندا ماون و چیرۆکی ئەو تاوانە کۆمەڵکوژییەی هاووڵاتییانی کورد لەهەرێمی کوردستان بۆ بینەر دەگێڕێتەوە.
بەپێی راپۆرتی بەشی راگەیاندنی فیلمی هەزار و یەک سێو، بڕیارە فیلمی دیکیۆمێنیی هەزار و یەک سێو بەرهەمی دەرهێنەری کۆچکردووی کورد \"تەها کەریمی\" بەشداری لە سیانزەهەمین فستیڤاڵی فیلمی (Watch- Doc )دا بکات کە تایبەت بە مافی مرۆڤ بەڕێوە دەچێت.
فیلمی هەزار و یەک سێو کە لەلایەن تەها کەریمی سینەماکاری کوردەوە بەرهەم هاتووە کە ناوەرۆکی ئەو فیلمە باس لە کارەساتی ئەنفالی هاووڵاتییانی کورد دەکات
ئەو فستیڤاڵە لە ماوەی رۆژانی ١٨ هەتا ٢٥ی سەرماوەزی مانگی ئەمساڵ لە وڵاتی لەهستان بەڕێوە دەچێت، کە سەرجەم فیلمەکانی بەشدار لەو فستیڤاڵەدا تایبەت لەسەر پرسەکانی مافی مرۆڤ بەرهەم هاتوون.فیلمی هەزار و یەک سێو کە لەلایەن تەها کەریمی سینەماکاری کوردەوە بەرهەم هاتووە کە ناوەرۆکی ئەو فیلمە باس لە کارەساتی ئەنفالی هاووڵاتییانی کورد بەدەستی حکوومەتی بەعسی ئێراق و سێوی مێخەکڕێژ دەکات.