فیلمی "هەزار و یەک سێو" بەشداری لە فستڤاڵی بوسانی کۆریای باشووردا دەکات
16:24 - 9 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: فیلمی دیكۆمێنتی \"هەزار و یەک سێو\" لە دەرهێنان و بەرهەمێهنانی تەها كەریمی وكۆمپانیای \"ئاوا میدیا\" بەشداری لە فێستیڤاڵی بوسان فیلم لە وڵاتی کۆریاى باشور دەکات.
بەپێی راپۆرتی بەشی راگەندنی فیمی \"هەزار و یەک سێو\"؛ فیلمی دیكۆمێنتی سینەمایی \"هەزار و یەک سێو\" لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد تەها كەریمی و لە بەرهەمێهنانی كۆمپانیای \"ئاوا میدیا\" AVA MEDYA و هەروەها بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری گەرمیان و وەزراەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری لە فێستیڤاڵی بە ناوبانگی \"بوسان فیلم ڤێستیڤاڵ\" لە وڵاتی کۆریاى باشوردا دەکات و لە گەڵ فیلمە نێودەوڵەتیەکان کێبەرکێ دەکات.
ڤێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بوسان یەکێک لە ١٢ بەناوبانگترین فێستیڤاڵەکانی جیهان کە ساڵانە لە مانگی ئۆکتبەردا لە شاری بوسان وڵاتی کۆریاى باشور بەرێوە دەچێت. ئەم ڤێستیڤاڵە کە بە ڤێسیڤاڵی کانی ئاسیا دە ناسرێت ساڵانە بە بەشداری سەدان هونەرمەند و دەرهێنەر و میدیاکار لە هەموو جیهانەوە بەرێوە دەچێت.ڤێستیڤاڵی بوسان لە ریزی ئەو ٢٢ فێستیڤاڵە جیهانیانە دایە کە لە لایەن ئەنجومەنی بەرهەمهێنەرانی جیهانی فیلم دانیپێدا نراوە.
بەرێوەبەرانی ڤێستیڤاڵەکە رایانگەیاندووە \" بە خۆشحاڵییەوە فیلمی هەزار و یەک سێو لە بەشی کێبەرکێی فیلمە نێودەوڵەتیەکان لە ڤیستیڤاڵەکەمان وەرگیراوە و دڵنیاین تەها کەریمی لە ئاسمانەکان بە بیستنی ئەم هەواڵە شاد دەبێت\".
ڤێستیڤاڵی بوسان (ژوورێک) لە بەشی ریکلام و مارکیتینی فێستیڤاڵەکە بۆ فیلمی دیكۆمێنتی بڵندی \"هەزار و یەک سێو تەرخان کردووە، ئەمەش هەموو فیلمەکانی بەشداربووی کێبەرکێکە ناگرێتەوە کە زیاتر لە ٣٠٠ فیلم بەشدارییان کردووە.
ناوی فیلمی دیكۆمێنتی سینەمایی بڵندی \"هەزار و یەک سێو لە سێوی مێخەک ڕێژەوە هاتووە و ئەم سێوە هێمای ئاشتی و خۆشەویستیی و ئەوینە و لە ڕابردوودا دڵدارەكان بۆ بۆنەی خۆشەویستی یەكترییەوە سێوی مێخەک ڕێژیان پێشكەش بە دڵدارەکەیان دەكرد.
ئەم فیلمە دیكۆمێنتارییە چیرۆكی ١٠ هاووڵاتیی رزگاربووی نێو گۆڕە بەكۆمەڵەكانی ئەنفال بۆ بینەر دەگێڕێتەوە كە بە ئامادەبوونی ٦ دەربازبوو و شاهیدی ناو گۆڕەبەكۆمەڵەكان نوێترین فیلمی تەها كەریمی نمایش دەكرێت.
لە تەواوی كۆمەڵكوژی ئەنفال كە ١٨٢٠٠٠ مرۆڤی كورد لە لایەن حیزبی بەعسی عێراق لە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی بیابانەكانی عێراقدا خرانە ژێر خاکەوە.
ڕزگاربووان كە تەنیا شەهیدانی زیندووی ناو گۆڕەبەكۆمەڵەكانن، لە ئێستاوە و بە بەردەوامی ژیانی داهاتوویان هەوڵ دەدەن كارێک بكەن كە هەموو بەكارهێنەرانی ئەنتەرنێت لە دنیا بانگهێشت بكەن بۆ جارێكیش بێت بۆ وشەی \"ئەنفال\" بگەڕێین و سەبارەت بەم وشەیە بخوێننەوە.
كاری دووهەمیان ئەوەیە كە هەر ساڵێک، هەزار و یەک سێوی مێخەکڕێژ بنێرن بۆ ئەو وڵاتانەی كە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە تاوانی ئەنفالدا بەشداربوون لە ئاست ئەو تاوانە گەورەیەی مرۆڤایەتییدا بێدەنگ بوون.