فیلمی "هەزار و یەك سێو" لە دیداری جینۆسایدی كورد لە سلێمانی نمایش دەكرێت
19:00 - 1 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: فیلمی دیكۆمێنتیی \"هەزار و یەك سێو\" لە دەرهێنانی تەها كەریمی، لە رێوڕەسمی كۆتایی یەكەمین دیداری ژینۆسایدی كورد بۆ كورتە فیلمی دیكۆمێنتاری نمایش دەكرێت.
بەپێی هەواڵی بەشی راگەیاندنی فیلمی دیکیۆمێنتیی \"هەزار و یەک سێو\"، رۆژی یەکشەممە رێکەوەتی ١ی بانەمەڕ لە رێوڕەسمی كۆتایی یەكەمین دیداری جینۆسایدی كورد و بە بە ئامادەبوونی ٦ کەس لە رزگار بوانی گۆڕەبەكۆمەڵەكانی سەردەمی ئەنفال، لە هۆڵی \"تەوار\"ی شاری سلێمانی نمایش دەكرێت.
ئەم فیلمە دیكۆمێنتارییە چیرۆكی ڕزگاربوونی ٥ دەربازبووی پێكراو و برینداری ناو گۆڕەبەكۆمەڵەكانی سەردەمی ئەنفالی هاوولاتییانی کورد بەدەستی حکوومەتی حیزبی بەعس بە سەرۆکایەتیی سەدام حوسێن، دەخاتە ڕوو.
ناوی ئەم فیلمە لە سێوی مێخەك ڕێژەوە هاتووە و ئەم سێوە هێمای ئاشتی و خۆشەویستیی و ئەوینە و لە ڕابردوودا دڵدارەكان بۆ بۆنەی خۆشەویستی یەكترییەوە سێوی مێخەك ڕێژیان پێشكەش بە ئەوینەكەیان دەكرد.
لە پرۆسەی کۆمەڵکوژیی ئەنفالدا ١٨٢٠٠٠ مرۆڤی كورد لە لایەن حیزبی بەعسی عێراقەوە لە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی بیابانەكانی باشووری عێراقدا خرانە ژێرخاكەوە و تەنیا ١٣ كەس توانیان بە برینداری لە كاتێكدا شاهیدی ئەو تاوانە گەورەیە بوون، خۆیان رزگار بکەن.