فیلمی "من بەکرێگیراوی سپیم" لە کوردستانی تورکیە خەڵاتی وەرگرت
21:48 - 17 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: فیلمی بەکرێگیراوی سپی لە دەرهێنانی هونەرمەند تەها کەریمی لە دوەمین فێسیڤاڵی \"وان کولو\" لە کوردستانی تورکیە توانی خەڵاتی تایبەتی لیژنەی ناوبژیوانان بە دەست بهێنێت.
بەپێی هەواڵی بەشی راگەیاندنی فیلمی \"من بەکرێگیراوی سپیم\"، روژی شەممەی رابردوو ئەو فیلمە لە مەراسیمى بەخشینی خەڵاتى فێسیڤاڵەکە لە شاری \"وان\"ی کوردستانی تورکیە، خەڵاتەکەی پی بەخشرا.
من بە کرێگیراوی سپیم بەرھەمی ھونەرمەندی سینەماکار تەھا کەریمیە، کە سەبارەت بە تاوانی ئەنفال و رۆڵی بەکرێگراوانی کورد لەو تاوانە گەورەیە دا دەخاتە روو.
فیلمی دیکۆمێنی (من بەکرێگیراوی سپیم) ھەوڵی داوە چەمکی بە کرێگیراو و بەکرێگیراویەتی بکاتە پێش زەمینەی فیلمەکە لە تاوانی ئەنفالدا و لێی بکۆڵێتەوە، ھاوکات لە گەڵ زانیاری بەخشین بە بینەر دەربارەی ئەنفال ھەوڵ ئەدات لە چاوی سێھەمەوە سەیری ئەو بابەتە بکات.
ئەم فیلمە ھەوڵیداوە لە روانگەیەکی سێیەمەوە سەیری بەشداری بەکرێگیراوان لە پرۆسەی ئەنفالدا بکات و ھاوکات لەگەڵ شایەتی دانی بەشێک لە خەڵکی گەرمیان بۆ سەعید جاف، بەشێکی دیکە پێیان وایە ھەموو بەکرێگیراو و موستەشارە کوردەکان ئەبێ بچنەبەردەم دادگا و لێپرسینەوەیان لە گەڵ بکرێت.
فیلمی دیکۆمێنتی من بە کرێگیراوی سپیم کە ماوەکەی ٦٦ خولەکە یەکێک لە بەرهەمەکانی سینەماکاری کورد \"تەها کەریمی\"ـە کە بە هاوکاریی بەرێوەبەرایەتیی ھونەری سینەمای شاری سلێمانی بەرھەم ھاتووە.
بەپێی هەواڵی بەشی راگەیاندنی فیلمی \"من بەکرێگیراوی سپیم\"، روژی شەممەی رابردوو ئەو فیلمە لە مەراسیمى بەخشینی خەڵاتى فێسیڤاڵەکە لە شاری \"وان\"ی کوردستانی تورکیە، خەڵاتەکەی پی بەخشرا.
تەها کەریمی
فیلمی بەکرێگیراوی سپی پێشتر خەڵاتی سێیەمی باشترین فیلمی لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی گۆلف لە دوبەی و خەڵاتی باشترین فیام لە بەشی نێودەوڵەتی فیستیڤاڵی سینەما \"حەقیقەت\"ی لە وڵاتی ئێران وەرگرتووە.من بە کرێگیراوی سپیم بەرھەمی ھونەرمەندی سینەماکار تەھا کەریمیە، کە سەبارەت بە تاوانی ئەنفال و رۆڵی بەکرێگراوانی کورد لەو تاوانە گەورەیە دا دەخاتە روو.