فیلمی محەممەد ڕەسووڵڵا لە کێبڕکێی ئۆسکار دوور خڕایەوە

21:05 - 28 سەرماوەز 2715
ئاژانسی کوردپا: فیلمی محەممەد ڕەسووڵڵا لە کێبڕکێی خەڵاتی ئۆسکار و لە بەشی فیلمە غەیرە ئینگلیسی زمانەکاندا بەشداری کردبوو دوور خرایەوە.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، فیلمی \"محەممەد ڕەسووڵڵا\" لە دەرهێنەریی \"مەجید مەجیدی\" کە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار لە بەشی فیلمە غەیرە ئینگلیسی زمانەکاندا بەشداریی کردبوو، نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بێنێت.
فیلمی محەممەد ڕەسووڵڵا، لە فیلمە \"فاخر\" واتە گرانبەهاکان لە نێوان ٩ فیلمی دیکەدا بەئەژمار دێت، کە لە لایەن داوەرانی ئێرانییەوە بۆ کێبڕکێی خەڵاتی ئۆسکار هەڵبژێردرا بوو.

فیلمی محەممەد ڕەسووڵڵا، زۆرترین تێچووی لە مێژووی سینمای ئێراندا هەبووە، بەپێی هەڵسەنگاندنی\"هالیوود ڕێپۆرتیڕ\" تێچووی دروستکردنی ئەو فیلمە نزیک بە ٣٠میلیون دۆلار، واتە زیاتر لە ١٠٠ میلیارد تمەن بووە.

بەرپرسی ڕێکخراوی سینمای ئێران، ماوەیەک پێش لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: \"لەگەڵ دروستکردنی فیلمی گرانبەها هیچ کێشەم نیە، بەڵام لە ساڵانی ڕابردوودا نزیکەی ٤٨ میلیارد تمەن تێچووی دروستکردنی فیلمی گرانبەها بووە، بەڵام لە کۆی گشتی، تەنیا ٤میلیارد و ٧٠٠میلیۆن تمەن داهاتی هەبووە.

ئەسغەر فەرهادی دەرهێنەر وسیناریۆنووسی ئێران، بە دروستکردنی فیلمی \"جیایی نادر لە سیمین\" توانیی خەڵاتی ئۆسکار لە ساڵ ٢٠١٢ لە بەشی زمانە غەیرە ئینگلیسییەکان، بەدەست بێنی.