فیلمی شەقامی "دوكتۆر قاسملوو" خەڵاتی تایبەتیی رەخنەگرانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی "گۆتام"ی مسۆگەر كرد

16:01 - 25 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: لە فێستیڤاڵی نێودەوڵ‌تیی \"گوتام\"ی نیۆیۆرك خەڵاتی تایبەتیی رخنەگران (ئسپیشاڵ جیۆری) بە فیلمی سینمائی شەقامی دوكتۆر قاسملوو بەخشرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، فیلمی سینەمایی \'\' شەقامی دوكتۆر قاسملوو\" بەرهەمی كۆمپانیای \"مادینۆ\" فیلم لە نووسین و دەرهێنانی فتحی میرزائیان، بەرهەم هێنراو لە هەرێمی كوردستان و بریتانیا، كە ماوەیەك لەمەوپێش لەلایان فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گۆتام لە نیۆیۆرك بۆ بەشی پێشبڕكیێ هەڵبژێردرابوو، رۆژی دووشەممە رێكەوتی 24ی رەزبەر لەلایان لێژنەی داوەری فێستیڤاڵەوە خەڵاتی ئسپیشال جیوری (تایبەتی رخنەگران)ی پێ بەخشرا و سەرنجی رۆژنامەوانان و میدیاكانی نیۆیۆركی بۆ لای خۆی راكێشا.
\"9437.jpg\"
لەو فێستێڤاڵە چەندین بەرهەمی سینەمایی لە وڵاتانی وڵاتانی وەك: \"روسیە، ئیتالیا، ئوسترالیا، میسر، هیند، چین، فرانسە، مەجارستان، ئەمریكا، بریتانیا، ئێران و عێراق نمایش كران.

ـ فیلمی كومیدیی درێژی \" تاقیگە\" لە نووسین و درهێنانی حمید ئەمجەد بەشداری فێستیڤاڵ بوو كە بەهۆی نواندنی \"بارن كوپری و رامبد جەوان\"ەوە فەزایەكی پڕ لە خەندەی بە فێستیڤاڵەكە دابوو.
ـ خەڵاتی باشترین فیلمی فیكشن بە \"رایس پەدی\" ( برنجی نەهاڕاو) لە نووسین و دەرهێنانی \"خیاولینگ ژو\" بەرهەمی هاوبەشی چین و فەرانسە بەخشرا.
ـ خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەنامەیی بە \"هیپۆبی ژێرزەویی چینی \" لە دەرهێنانی \"جیمی وەنگ\" بەرهەمی ولاتی چین بەخشرا
ـ خەڵاتی باشترین وێنەگری بەخشرا بە \"فیلیپ باتۆگ لیون\" لە فیلمی برنجی نەهاڕاو.

\"9436.jpg\"
ـ خەڵاتی باشترین ئەكتەری كچ بە \" گابریلا هەمۆری\" و باشترین ئەكتەری كوڕ بە \"جانۆس كۆلكا\" بۆ نواندن لە فیلمی مەجارستانی \" د ئیگزەم\" (قیكردنەوە) بەخشرا.
ـ خەڵاتی باشترین كورتە فیلم، بە كورتە فیلمی \" پابلو لەسەر تەگەرەكان\" لە نووسین و دەرهێنانی \" برت سۆرم\" لە ئەمریكا بەخشرا.

سەرجەم لە نیوان بیست و سێ فیلمی درێژ سێ فیلم خەلاتیان وەرگرتووە و فیلمی \"برنجی نەهاڕاو\" خەڵاتی باشترین فیلمی فیكشن شەقامی دوكتۆر قاسملوو خەڵاتی تایبەتیی رخنەگران (ئێسپیشال جیۆری) و هیپۆپی ژێرزەویی چینی خەڵاتیان وەرگرتوووە.