فیلمی شەقامی دوكتۆر قاسملوو بۆ خەڵاتی زانستگای سالفوردی بریتانیا كاندید كرا
13:34 - 27 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: پاش بڵاوبوونەوەی فیلمی شەقامی دوكتۆر قاسملوو و وەرگرتنی خەڵاتی تایبەتیی رەخنەگران لە فێستێڤاڵی نێودەوڵەتیی \"گوتام ئێسكرین\"، بۆ خەڵاتی زانستگای سالفوردی بریتانیاش كاندید كرا.
بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، فیلمی درێژی سووریالیستیی \"شەقامی دوكتۆر قاسملوو\" لە نووسین و دەرهێنانی فەتحی میرزاییان و بەشداریی كردنی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی \"گوتام ئێسكرین\" لە نیۆیۆرك، لە رۆژانی رابردوودا لەلایەن بەرپرسی زانستگای هونەری سالفوردی ئەمریكاوە رێزی لێنرا و هاوكات بۆ وەرگرتنی خەڵاتی \"ئالومنا\"ی ساڵی ٢٠١٣ كە تایبەتە بە دەرچوانی زانستگای هونەری سالفورد بریتانیا، كاندید كراوە.
پاش بڵاوبوونەوەی فیلمی شەقامی دوكتۆر قاسملوو، لە زانستگای سالفورد دەنگدانەوەی بەرچاوەی هەبوو و دوكتۆر \"مارتین هال\" بەرپرسی زانستگای سالفورد لە نامەیەكدا بە شێوەی فەرمی رێزی لە چالاكییەكانی فەتحی میرزاییان دەرهینەری ئەو فیلمە ناوە و لە راگەیەنەكانی ئەو زانستگەیەدا بڵاو كراونەتەوە.
لە درێژەی راپۆرتەكەدا هاتووە رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ٢٣ی سەرماوەز لە رێوڕسمێكدا كە بۆ رێزگرتنی دەرچوانی ئەو زانستگەیە تەرخان كرابوو، فەتحی میرزاییان دەرهێنەری كورد لەلایەن دوكتۆر \"ئادریان گوایز\" جێگری ئەو زانستگەیەوە پێشوازیی لێكرا و هەروەها پڕۆفیسۆر \"ئالن والكر\" بەرپرسی زانستگەی سالفورد لە وتەیەكدا فیلمی \"شەقامی دوكتۆر قاسملوو\"ی بە فیلمێكی سەركەوتوو وەسف كردووە و هاوكات فەتحی مرزاییانی وەك هونەرمەندێكی بە توانا ناودێر كردووە.