فیلمسازێکی کورد خەڵاتی باشترین فیلمی زستانی (NAFCo Winter Film Festival) ئامریکای بە دەست هێنا

11:03 - 13 رەشەمه 2720

فیلمی "سەمای ئەوین" لە ئامادەکردن و دەرهێنەریی "محەممەد فەرەجزادە"، فیلمسازی کورد خەڵکی شاری سەقز، لە فێستیڤاڵی زستانەی ئانلاینی (NAFCo Winter Film Festival)  لە وڵاتی ئامریکا، خەڵاتی باشترین دێکۆمێنتاری و باشترین فیلمی پێنجەمین فێستیڤاڵی ئەو فێستیڤاڵەی، بەدەست هینا.

کورتە فیلمی "سەمای ئەوین" باسی لە فیداکاری، ئەوین، خوڵقێنەریی هونەری و خۆڕاگریی "سدیق غەفاری"، کەسایەتیی فەرهەنگیی شاری سەقز دەکات کە حەوشەی ماڵەکەی بە وێنەکێشان ڕازاندبووە.

ئەو کەسایەتییە فەرهەنگییە، ئەو کارەی لەپێناوی ئەوین بە هاوژینەکەی کە ماوەی ١٥ ساڵە تووشی نەخۆشی بووە و لەجێگادا کەوتووە، ئەنجام داوە.

فیلمی "سەمای ئەوین" لەلایەن "عابید حوسێنی"، بە زمانی ئینگلیسی ژێرنووسی بۆ کرابوو.