فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی دژە ژینۆساید: فەرانسە كۆمەڵكوژییەكانی دژ بە كورد بە ژینۆساید بناسێت
15:37 - 30 بەفرانبار 2711
كوردپا: فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی دژە ژینۆساید داوای لە پەرلەمان و ئەنجومەنی سێنای فەرانسە كرد تاوانەكانی كۆمەڵكوژیی دێرسیم لە توركیە و ئەنفال و هەڵەبجە و كوشتنی بارزانییەكان و فەیلییەكان لە هەرێمی كوردستان بە ژینۆساید بناسرێن.
فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی دژە ژینۆساید لە نامەیەكدا بۆ پەرلەمان و ئەنجومەنی سێنای فەرانسە، دەست خۆشی لە یاسای سزادانی نكۆڵی كردن لە ژینۆسایدی ئەرمەنییەكان كردووە.
لەو نامەیەدا داوا كراوە تاوانەكانی كۆمەڵكوژیی دێرسیم لە توركیە و ئەنفال و هەڵەبجە و رەشەكوژیی بارزانییەكان و فەیلییەكان لە هەرێمی كوردستان هەڵوێستی ئەخلاقی لە بەرانبەردا بگیریت و بەژینۆسایدی بناسن.
فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی دژە ژینۆساید، دوای هەڵوێستی مرۆڤدۆستانەی پەرلەمانی فەرانسە لەمەڕ پەسند كردنی یاسای سزادانی نكۆڵی كردن لە تاوانی گەورەی دەسەڵاتی عوسمانی لە ساڵانی ١٩١٥- ١٩١٧بەرانبەر بە ئەرمەنەكان و ناساندنی وەك ژینۆساید، دەست خۆشیی لەو پارلەمانە كردووە.
شیاوی ئاماژەیە؛ فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی دژە ژینۆساید لە ١٨ رێكخراوی تایبەت بە مافی مرۆڤ پێكهاتووە و هەوڵی بەژینۆساید ناساندنی تاوانەكانی دەرهەق بە كوردەكان دەدات.

شێخ رەزا دێرسیم