فشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ سەر بنەماڵەی زیندانییەکی سوننی مەزهەب لە جوانڕۆ

13:17 - 9 رێبەندان 2714
ئاژانسی کوردپا: زیندانییەکی سوننی مەزهەبی خەلکی جوانڕۆ، پاش چوونەدەرەوەی وڵات، بنەماڵەکەی بەرەوڕووی فشاری ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامی بوونەتەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، جەماڵ سلێمانی زیندانیی سوننی مەزهەبی خەڵكی جوانڕۆ، کە مانگێک پێش ئێستا بە دانانی ٨٠٠ ملوێن تمەن بامتە مەرەخەسیی پێدرابوو، رووی لە دەرەوەی وڵت کردووەو ناوەندە ئەمنییەکان لە هەوڵی زەوت کردنی بارامتەی ئازادییەکەیدان.

جەماڵ سلێمانی، کە ١١ ساڵ حوکمی زیندانی کرانی بۆ بڕابوویەوە، ماوەی ٥ ساڵ لەو حوکمەی تێپەڕ کردبوو، کە مانگێک پێش ئێستا بە دانانی سەندی چەند دەست خانووبەرە بە بڕی ٨٠٠ ملوین تمەن، مەرەخەسیی پێدرابوو کە پاش ئازاد کرانی، رووی لە دەرەوەی وڵات کردووە.

دەگوترێ لە کاتی چوونە مەرەخەسییەەکیدا چەندین جار بانگهێشتی ئیلاعاتی جوانرۆ کرابوو، کە لەلایەن مەئموورانی ئەو ئیدارەیەوە بەرەوڕووی هەڕەشە ببوویەوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زاوایەکی جەماڵ سلێمانی بەهۆی هەوڵ بۆ وەرگرتنی مەرەخەسیی ئەو زیندانییە سوننی مەزهبەی خەڵکی جوانرۆ، هەرەشەی دەستبەسەر کردنی لێکراوە.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، چالاکانی مەزهەبی لە کوردستان بەرەوڕووی فشار و هەڕەشەی ناونەدە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بوونەتەوەو تەنیا چەند رۆژ پێش ئێستا پێشنویژی مزگەوتی خانکەندی لە ناوچەی چۆمی مەجیدخانی سەربە شاری میاندواو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەرەوڕووی لێدان و سووکایەتی کردن ببوویەوە.

عەلی حوسێن زادە، کە لەلایەن مەئموورانی وەزارەتی ئیلاعاتەوە دەرزییەکی لێدرابوو، بەبێ هۆشی لە نێو قوڕ و چڵپاودا بەجێیان هێشبوو، کە بۆ ماوەی دوو رۆژ بێسەرو زمان لە نەخۆشخانە کەوتبوو.

ئارام. ح