عەلی ئەڵڵاوەیسی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

12:09 - 26 جۆزەردان 2721

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردان، چالاکێکی کورد بە ناوی "عەلی ئەڵڵاوەیسی" خەڵکی شاری سنە، پاش ٣٦ ڕۆژ لە دەسبەسەری لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ئەو چالاکە مەدەنییە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی هەتا کاتی دادگاییەکی بە شێوەی کاتی لەگرتنگە ئازاد کراوە.

شەوی شەممە ۱٨ی بانەمەڕ، ئەو چالاکە مەدەنییە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە ماوەی دەسبەسەر کرانیدا، لە "دەسپێراگەیشتن بە پارێزەر" و "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" بێبەری کرابوو.

عەلی ئەڵڵاوەیسی، لە داکۆکیکارانی مافی دەسفرۆشانی شاری سنەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو چالاکە مەدەنییە، زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.