عەتا فەتاحی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

16:24 - 3 سەرماوەز 2720

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی سەرماوەز، لاوێکی کورد بە ناوی "عەتا فەتاحی" تەمەن ٢٤ ساڵ کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی "سەردۆشـ"ـی مەریوان، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەر،ئەو لاوە کوردە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

عەتا فەتاحی بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە و دواتر پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوە، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرابوو.

تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" ڕاگەیاندراوە.