عەبدوڵڵا سەرئەفراز، یەکێک لە قوربانییانی مین ڕەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ کرا

12:19 - 25 بانەمەڕ 2721

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدوڵڵا سەرئەفراز"، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "تووە" سەر بە سەردەشت کە بەهۆی تەقینەوەی مین بە توندی بریندار ببوو، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کە لە بەشی ئای سی یوو(ICU) خەوێندراوە، باری تەندروستیی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

عەبدوڵڵا سەرئەفراز، پاش ڕوودانی تەقینەوەی مین، سەرەتا بۆ نەخۆشخانەی سەردەشت ڕاگوێزرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی بانەمەڕ، ئەو هاووڵاتییە لە نزیکیی گوندی "بنەو خەلەف و تووە"، لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتدا، کەوتووەتە سەر مین و لە ئەنجامی تەقینەوەی میندا بە توندی بریندار بووە.

ناوبراو لەو تەقینەوەیەدا دەست، لاق، ڕووخسار و سکی بە توندی بریندار بووە.