عەبدوڕەحمان راشد: ئێران پاش رووخانی سووریە هێرش دەكاتە سەر عێراق
15:33 - 29 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: پاش رووداوە یەك لە دوای یەكەكانی وڵاتانی عەرەبی و نەمانی حكوومەتەكان لە ناوچە، چاوەڕوان دەكرێت ئێران پاش نەمانی دەوڵەتی بەشار ئەسەد هێرش بكاتە سەر عێراق.
عەبدولڕەحمان راشد یەكێك لە سیما ناودارەكانی دونیای راگەیەنە عەرەبییەكان لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت وێڕای پێش بینی هێندێ رووداو و ئاڵوگۆڕی داهاتووی ناوچە، وتوویەتی:\"ئەگەری ئەوە زۆرە ئێران پاش رووخانی حكوومەتی سووریە هێرش بكاتە سەر عێراق و بۆ پێگەی خۆی هەوڵ بدات\".
نووسەر و رۆژنامەنووسی عەرەب لە درێژەدا وێڕای ئاوڕدانەوە لە رووخانی حكوومەتی سەدام و حوسێن و هەوڵەكانی واشینگتۆن لە ساڵی 1390ی زایینی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین، باسی لە رووخانی حكوومەتەكانی میسر، توونس و لیبی كردووە رایگەیاندووە ئێستاش نۆرەی سووریە و یەمەنە.
ئەو راگەیاندنكارە عەرەبە ئاشكراشی كردووە، هۆكاری شۆڕشەكانی وڵاتە عەرەبییەكان دەرەكی نەبووە، بەڵكوو هۆكاری ناوخۆی: فەساد، بێكاری، پەراوێز خرانی بەشێكی زۆر لە كۆمەڵگاكان و هەروەها گرینگی نەدان بە ویستی لاوان كە 70%ی حەشیمەتی ئەو وڵاتانە پێك دەهێنن.
عەبدوڵڕەحمان راشد وتی:\" ئەگەر لەم هاوكێشە سیاسیانەدا حكوومەتی تاران بتوانێ پێگەیەكی ستراتیژی بۆ خۆی دەستەبەر بكات، سەدەكەوێت، ئەو پێگەیەش تەنیا لە عێراق مسۆگەر دەبێت ئەگەر بتوانێت دەستی بەسەردا بگرێت، براوەیە دەنا دۆڕاوە و بە چارەنووسی وڵاتانی دیكە تووش دەبێت.