عەبدووڵڵا چاوەشی پاش تەواوبوونی مەرەخەسییەکەی گەڕایەوە زیندانی بۆکان

22:50 - 6 رێبەندان 2720

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕێبەندان، هونەرمەندێکی کورد بە ناوی "عەبدووڵڵا چاوەشی"، خەڵکی گوندی "حاجی لەک" سەر بە ناوچەی "چۆمی مەجیدخان"، پاش تەواوبوونی ماوەی مەرەخەسییەکەی گەڕایەوە زیندانی بۆکان.

ئەو هونەرمەندە، دوو حەوتوو پێش هاتووبووە مەرەخەسی.

پێشتر عەبدووڵڵا چاوەشی، لەلایەن لقی ۱۰۱ی دادگای کەیفەریی بۆکان، بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام"، بە ۱ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا کە ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەی ورمێ، بۆ ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری کەم کرابووەوە.

ڕۆژی دووشەممە ۱٦ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردبووەوە سەر ماڵی عەبدووڵڵا چاوەشی و ناوبراویان دەسبەسەر کرد. ئەو هونەرمەندە بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرابوو.