عەبدولغەنی دەروێشی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا

16:52 - 12 رەشەمه 2720

ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدولغەنی دەروێشی"، خەڵکی ورمێ بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە، ٢٢ی بانەمەڕی ئەمساڵ، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەر پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.

عەبدولغەنی دەروێشی، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە "دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" و "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" بێبەری کراوە.