عادڵ پەروازە بە دانانی بارمتە لە گرتنگە ئازاد کرا

21:23 - 13 رێبەندان 2720

ڕۆژی دووشەممە ۱۳ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عادڵ پەروازە"، تەمەن ۲۷ ساڵ، کوڕی ڕەحمان و خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، بە دانانی بارمتە، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە، ڕۆژی سێشەممە ۲۳ی بەفرانبار، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی عادڵ پەروازە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.