شەپۆلی پارازیت لە جوانڕۆ گیانی ٢ منداڵی ساوای ئەستاند

23:32 - 7 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: ٢ منداڵی تازە لەدایکبوو لە شاری جوانڕۆ، بەهۆی شەپۆلی پارزایتەوە بوونە قوربانیی.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەوالدەریی کوردپا، سەرلە ئێوارەێی ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ٧ی بانەمەڕ ٢ منداڵی لفە دوانەی تازە لەدایکبوو لە نەخۆشاخانەی شاری جوانڕۆ، بەهۆی کاریگەریی نەرێنیی شەپۆلی پارازیت، گیانیان لەدەست دا.

دایکی ئەو ٢ کۆرپەڵەیە کەسێک بەناوی \"نیاز عەزیزی\" بووە و پزیشکانی نەخۆشخانەی \"محەممەد رەسول ئەڵڵا\"ی شاری جوانڕۆ، هۆکاری گیان لەدەست دانی ئەو لفە دوانەیان، شەپۆلی پارازیت راگەیاندووە.

ماوەیەک پێش ئیستا رۆژنامەی \"حمایەت\" لە زاری دوکتور \"سەعید دەستگیری\"ـەوە بڵاوی کردەوە، شەپۆلی پارازیت، هەتا ٣٠ بەرابەر نوقسان بوونی منداڵانی تازە لە دایکبوو و دواکەوتووی مێشکیی منداڵان زیادتر دەکات.

ماوەی چەندین ساڵە هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شارەکانی کوردستان دەزگای بڵاوکردنەوەی شەپۆلی پارازیتیان بە مەبەستی ناردنی شەپۆلی پارازیت بۆ سەر کاناڵە ئاسمانییەکان دامەزراندووە کە ئەمە راستەخۆ کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆرپەڵەی نێو سکی دایک هەیە.