شەپۆلی دەستبەسەر كرانی هاووڵاتییانی ئەهواز بەردەوامە

13:59 - 15 رێبەندان 2711
كوردپا: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر كردنەكان لە ناوچە عەرەب نشینەكانی شووش، حەمیدیە و ئەهواز دوێنێ‌هەینی حەوت كەسی دیكە لە هاووڵاتییانی عەرەب لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لەلایەن چالاكانی مافی مرۆڤی ئەهواز، هێزە ئەمنەیتی و نیزامییەكانی ئێران لە ماوەی دوو حەفتەی رابردوودا بە هێرش بۆ سەر دانیشتوانی ناوچە عەرەب نشینەكان لە شووش، حەمیدیە و ئەهواز 49 كەسیان قۆڵبەست كردووە كە یەكێك لە گیراوەكان بەناوی \"ناسر ئالبوشوكە درەفشان\" لەژێر ئەشكەنجەدا گیانی لەدەست دت.

پاش نووسینی دروشم لەلایەن كۆمەڵێك لە لاوان لە شووش و بانگهێشتی خەڵك بۆ بایكوتی هەڵبژاردنی مەجلیسی داهاتووی ئێران، هێزە ئەمنیەتییەكانی بە هێرش بۆ سەر ئەو ناوچانە كۆمەڵێك لە لاوانیان قۆڵبەست و رەوانەی گرتنگەكانی ئیدارەی ئیتلاعات كردووە.

پاش ئەو شەپۆلە ئەمنیەتیی و دەستبەسەر كردنانە بە جێگیر بوونی هێزە ئەمنیەتییەكان لە گەڕەكە عەرەب نشیەكانی وەك: خەزیرە، دەورا، ئەحمەد ئاباد و گوندەكانی مەسیر كەعب، ئەو ناوچانە حاڵەت و سیمای نیزامییان بە خۆوە گرتووە و فەرمانداریی ئەهواز هاتۆچۆی شەوانەی قەدەغە كردووە.

حكوومەت نیزامیی شەوانە پاش سێ‌شەو كۆتایی پێهات و پاش ئەوە شەپۆلی دەستبەسەر كردنەكان شاری حەمیدیەی رۆژئاوای ئەهوازیشی گرتەوە. لەو شارەشدا ئەفسەرێكی خانەنشینی سپا بەناوی \"سەید فەرەج مووسەوی\" و كۆمەڵێك لە لاوانی ئەو شارە قۆڵبەست كراون.

بەڵام هێشتا شەپۆلی گیرانەكان كۆتایی پێنەهاتووە و گەڕەكە عەرەب نشینەكانی ئەهواز وەك:\"مەلاشیە و كریشان\"یشی گرتۆتەوە و رۆژی هەینی 14ی رێبەندان، حەوت كەس لە لاوانی ئەو ناوچەیەش دەستبەسەر كراون.

دەستبەسەر كراوانی ئەو ماوەیە لە شاری شووش بریتیتن لە:
سەجاد كەعبی، ئەحمەد زەغیبی تەمەن 21 ساڵ، عوسمان زەغیبی، مەهدی خەسرجی، ئەمیر سورخی، جەعفەر كەعبی، كازم دەبات، جەعجەع چەنانی، مورتەزا مووسەوی، فەیسەڵ دەبات، كەریم كەعبی، عەدنان زەعیبی، موسلم مزرعاوی، مەهدی نواسری، حەسەن نواسری، عەلی كەنانی، ئیبراهیم حەیدەری، سالار عوبەیداوی، جاسم كەعبی، خەدیجە كەعبی (ئەم خانمە هاوڕی لەگەڵ باوكی خۆی \"جاسم\" و براكەی \"محەممەد\" دەستبەسەر كراوە)، محەممەد كەعبی، عاشوور دەبات، عادڵ دەبات تەمەن 20 ساڵ، حەمید كەعبی تەمەن 21 ساڵ و ئەحمەد دەبات.

گیراوەكانی شاری حەمیدیە:
عەیدان شاخی تەمەن 37 ساڵ، خالید عوبەیداوی تەمەن 25 ساڵ، حەسەن عەبیات، سەید فەرەج مووسەوی (ئەفسەری خانەنشینی سپا)، محەممەد عەدنان خەلەفی، كەریم دحیمی تەمەن 26 ساڵ، جەماڵ عەبیات، جەلیل عەبیات، عەلی حەیدەری، هادی منابی، حەیدەر عوبەیداوی، عەباس سامر، حەسەن مەنابی تەمەن 33 ساڵ، غالب مەنابی تەمەن 37 ساڵ، عیماد ساعیدی تەمەن 25 ساڵە ناسراو بە عەدنان، ئەیووب ساعیدی تەمەن 23 ساڵ، عەدنان چلداوی تەمەن 26 ساڵ، عادڵ چلداوی تەمەن 23 ساڵ و مەجید باوی تەمەن 35 ساڵە كە بە تەواوەتی كەم ئەندام و ئیفلیجە.

دەستبەسەر كراوانی ئەهواز:
محەمەد نعامی، سەعدوون سیلاوی، جاسم مەروا، تۆفیق حەیدەری، عەلی شەریفی، تاهیر مەعاوی، وەلید حەمادی و ناسر ئالبوشوكە درەفشان (تەمەن 20 ساڵ كە پاش چوار رۆژ گیران لەژێر ئەشكەنجەدا كوژرا).