شەپۆلی دەسبەسەرکردن و بانگهێشتکردنی هاووڵاتییان لە کوردستان گەیشتە ٩١ کەس
لە ڕێکەوتی ١٧ی بەفرانبار هەتا ١٠ی ڕێبەندان، شەپۆلێک لە دەسبەسەرکردن و بانگهێشتکردنی هاووڵاتییانی کورد لە شارەکانی مەهاباد، مەریوان، ڕەبەت، سنە، بۆکان، سەوڵاوا، نەغەدە، پیرانشار، سەقز، کرماشان، شنۆ، جوانڕۆ، پاوە و تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستی پێکردووە کە ئەگەری زۆرە ئەم دەسبەسەرکرانانە هەروا بەردەوام بێت.
ئەم جۆرە دەسبەسەرییە هەڕەمەکی و سەرەڕۆیانە، سەرکوتی سیستماتیکی چالاکان لە کوردستان، ئاگادارنەبوون لە چارەنووسیان و لەژێر لێپرسینەوە و ئازار و ئەشکەنجەی ناوەندە ئەمنییەتییەکاندا بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، دەبێ بە جیددی مەحکووم بکرێت و لەلایەن ناوەندە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤەوە تاوتوێ بکرێ.
بە پێی ئاماری کوردپا؛
لەم نێوانەدا، ٨٤ کەس دەسبەسەر کراون و ٧ کەس پاش بانگهێشکردنیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.
٣ کەس لەو هاووڵاتییانە خوێندکار بوونە (فەرزاد سامانی، سووهەیب بادرووج و بەهمەن یووسفزادە).
٦ کەس چالاکی ژینگەیی بوونە (دانا سەمەدی، کاروان مینوویی، زانیار موعتەمێدی، سیروان کەریمزادە، کارۆ عەلیداد و جەماڵ قاسمی).
١٢ کەس چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی بوونە (شەپۆل خزری، سالار ڕەهەوی، دەریا تاڵبانی، ئەفشین مامئەحمەدی، سیروان نووری، فەرهاد مووساپوور، فەرەیدوون مووساپوور، سۆران محەممەدی، ئەسرین محەممەدی، سۆران حوسێنزادە، ئەرەستوو مەلاڕەحیمی و مستەفا ئیلخانیزادە).
٥ ژن بە ناوەکانی (نەسرین یەزدانیپوور، نازەنین ئەتابەکی، مەلیحە مورادی، سەمیرا فەرەحناکی و ئیلهام یەزدانیپوور)، بە تۆمەتی تاکبێژی لە گرووپی مۆسیقای ژنانی "گلاریس" و بەشداری لە کلیپێکی تەبلیغاتی، دەسبەسەر کران.
١ کەس چالاکی کڕێکاری بووە (ئەفشین ئیلاهی).
ژمارەیەکی زۆر لە دەسبەسەرکراوان هاووڵاتییانی مەدەنی و ژمارەیەکی زۆر دەرچووی زانکۆ بوونە.
هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردن و بانگهێشتکردنی ئەو هاووڵاتییانە بەم شێوەیە هەڵسوکەوتیان کردووە:
تەواوی ئەو ٩١ کەسە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.
بە گشتی ٨٤ هاووڵاتیی دەسبەسەرکراو، بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراون.
٨١ کەس لەو هاووڵاتییە دەسبەسەرکراوانە، پاش دەسبەسەری لەگەڵ چارەنووسێکی ناڕوون بەرەوڕوون و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی ٧٥ کەسیان ناڕوونە کە ژمارەیەک لە دەسبەسەرکراوەکان پاش چەند ڕۆژ توانیویانە لەگەڵ بنەماڵەکانیان پەیوەندییان هەبێ و لە ڕاگواستنیان بۆ گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ و سنە، بنەماڵەکانیان ئاگادار بکەنەوە.
٣٤حاڵەتی هێرش، پشکنین و ڕووخاندنی ماڵ (شکاندنی دەرگا و شووشەی پەنجەرەی ماڵ)، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ڕووی داوە و هەروەها هێزە ئەمنییەتییەکان کەرەستەی کەسیی ٦ کەسیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
هەروەها هێزە ئەمنییەتییەکان، ٩ کەسیان لە کاتی دەسبەسەریدا داوەتە بەر لێدان.
ناو و شوێنی دەسبەسەرکردن و بانگهێشتکردنی ئەو هاووڵاتییانە بەپێی جیاکردنەوەی شارەکان بەم شێوەیە؛
بۆکان؛ ١ــ عەزیمە ناسری ٢ــ حوسێن گەردشی ٣ــ عەلی زوولفی ٤ــ قادر ڕەسووڵپوور ٥ــ محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور ٦ــ حوسێن مێهرەبان ٧ــ هێرش ڕەسووڵپوور ٨ــ فواد محەممەدپوور ٩ــ فەریبا ئەحمەدی ١٠ــ ڕۆژین محەممەدپوور ١١ــ ڕەشید ئەحمەدی ١٢ــ محەممەدئەمین ئەحمەدی ١٣ــ ڕەزا زەندی ١٤ــ محەممەد زەندی ١٥ــ فەرهاد زەندی ١٦ــ مەحیەدین شامە ١٧ــ سەردار محەممەدپوور ١٨ــ حامید ڕەسووڵپوور ١٩ــ ئەیووب ڕەسووڵپوور ٢٠ــ حوسێن ڕەسووڵپوور ٢١ــ ئیدریس حاجی ڕەسووڵپوور ٢٢ــ سەلاح حاجی ڕەسووڵپوور ٢٣ــ سیروان محەممەدپوور ٢٤ــ مستەفا ئیلخانیزادە
مەهاباد؛ ١ــ دریا تاڵبانی ٢ــ شەپۆل خزری ٣ــ سالار ڕەهەوی ٤ــ ئەفشین مامئەحمەدی ٥ــ سیروان نووری ٦ــ ئیمان عەبدی ٧ــ فەرزاد سامانی (دەسبەسەرکردن لە کەرەج) ٨ــ حەسەن عەبدی ٩ــ سۆران محەممەدی ١٠ــ سۆران عومەرزادە ١١ــ ئەمیر بایەزیدیئازەر ١٢ــ ئەرەستوو مەلاڕەحیمی
ڕەبەت؛ ١ــ بەهمەن یووسفزادە ٢ــ فەرەیدوون مووساپوور ٣ــ فەرهاد مووساپوور
پیرانشار؛ ١ــ ڕەسووڵ لاوازە ٢ــ کەریم خەلیفانی ٣ــ حیسامەدین خزرزادە ٤ــ شۆڕش ئەحمەدی ٥ــ پشتیوان نەبی زەرگەتەن ٦ــ ڕەحمان دەریازی ٧ــ سەلام خەلیفانی
نەغەدە؛ ١ــ ڕەحمان ئیبراهیمی ٢ــ دیاکۆ زەرتەشتی ٣ــ تالب ڕەیحانی ٤ــ ڕەشید ڕەیحانی
شنۆ؛ ١ــ جەماڵ قاسمی ٢ــ جەماڵ نەهالی ٣ــ سەید لوقمان تاهیری ٤ــ غەفوور ئەسپەندار ٥ــ شۆڕش بەرهەم ٦ــ جوبرەئیل شەعبانی
مەریوان؛ ١ــ دانا سەمەدی ٢ــ زانیار موعتەمێدی ٣ــ کاروان مینوویی ٤ــ سیروان کەریمزادە ٥ــ جەبار پیرووزی ٦ــ کارۆ عەلیداد (بانگهێشت) ٧ــ سووهەیب بادرووج(دەسبەسەرکردن لە کەرەج) ٨ــ عادڵ پەروازە ٩ــ سەلمان ئەدوای ١٠ــ شێرکۆ پائاهوو ١١ــ فەرامەرز محەممەدی(دەسبەسەرکردن لە تاران) ١٢ــ هاوژینی فەرزاد محەممەدی(دەسبەسەرکردن لە تاران) ١٣ــ مەنسوور وەلیپوور
سەوڵاوا؛ ١ــ سەلمان ئەدوایی ٢ــ سیامەک ئەدوایی ٣ــ ئەکرەم ئەدوایی ٤ــ فەردین ئەدوایی
سنە؛ ١ــ ئەمیر ڕەزایی (بانگهێشت) ٢ــ ئامان مورادیان (بانگهێشت) ٣ــ کامیل نووری (بانگهێشت) ٤ــ ئارام یووسفی ٥ــ عەبدووڵڵا ئاساڵ ٦ــ جەمیل ئەحمەدی ٧ــ سیروان ئەمینی ٨_ئەسرین محەممەدی (دەسبەسەرکردن لە تاران)
سەقز؛ ١ــ عەتا(شەماڵ) ڕەحمانزادە(ئازادکراو بە دانانی بارمتە) ٢ــ ئەفشین ئیلاهی ٣ــ بابەک بابایی
کرماشان؛ ١ــ نەسرین یەزدانیپوور ٢ــ نازەنین ئەتابەکی ٣ــ مەلیحە مورادی (بانگهێشت) ٤ــ سەمیرا فەرەحناکی (بانگهێشت) ٥ــ ئیلهام یەزدانیپوور(بانگهێشت)
جوانڕۆ؛ ١ــ سەعید قادری
پاوە؛ ١ــ سەعید خالیدی
لەو پەیوەندییەدا؛
هێزە ئەمنییەتییەکان گوشاریان خستووەتە سەر بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە دەسبەسەرکراوانە و پێیانیان وتووە کە لە وتووێژ لەگەڵ میدیاکان سەبارەت بە بارودۆخی منداڵەکانیان خۆ ببوێرن.
بە لەبەرچاوگرتنی گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر بنەماڵەی دەسبەسەرکراوەکان لەمەڕ نەدانی زانیاریی لەبارەی دەسبەسەری و بارودۆخیان، ئەگەری ئەوە هەیە کە ژمارەی دەسبەسەرکراوەکان زیاتر لە ٩١کەس بێ.
بنەماڵەی ژمارەیەک لە دەسبەسەرکراوەکان سەرەڕای نیگەرانی دەربڕین بە نیسبەت چارەنووسی ئەندامانی بنەماڵەکانیان، باس لە وڵامنەدانەوەی ناوەندە ئەمنییەتییەکان و دەزگای قەزایی لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییانە دەکەن.
هەروەها دادستانیی ئەو شارانە بە بنەماڵەی ژمارەیەک لە دەسبەسەرکراوەکان کە لە هەوڵی گرتنی پارێزەر بوونە، ڕایانگەیاندووە کە هەتا کۆتاییهاتنی ماوەی لێپرسینەوە، ئەگەری هاتنی پارێزەر بۆ نێو دۆسیەی ئەو دەسبەسەرکراوانە نییە.
تەنزیم: ئەوین مستەفازادە