شەفیع شێخە بە دانانی بارمتە لە زیندانی شنۆ ئازاد کرا

13:16 - 23 رەشەمه 2720

ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی رەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شەفیع شێخە"، کوڕی ڕەحیم و خەڵکی گوندی "چەشمەگۆل" سەر بە شنۆ، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە، سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ۱۱ی ڕێبەندان، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.