شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان دەستی پێكرد
20:41 - 21 رەزبەر 2711
كوردپا: شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان رۆژی چوارشەممە بە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمێكی تایبەت بە بەشداریی 35 گرووپی شانۆیی لە سەرانسەری ئێران و پێنج وڵاتی دیكەی جیهان لە مەریوان دەستی پێكرد.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی كوردپرێس بڵاوی كردەوە، رێوڕسمی دەسپێكی شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان كە پاش فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فەجر گەورەترین فێستیڤاڵی شانۆی ئێرانە، بە بەڕێوە چوونی كارناڤاڵی مووزیك لە شەقام و شوێنە گشتییەكانی شاری مەریوان دەستی پێكرد.
لە رێوڕەسمەكەدا هەموو هونەرمەندانی بەشدار بە پۆشینی جلوبەرگی ناوچەیی و خۆماڵی كۆلكەزێڕینەیەكی رازاوەیەان لە فەرهەنگە دەوڵەمەند و جۆراوجۆرەكانی ئێران ساز كرد و یەكەم شانۆ لە پاركی میللەت و یاریگای سەرەكیی ئەو شارە بەڕێوە چوون.
شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان پێكهاتووە لە: بەشەكانی نێودەوڵەتی، پێشبڕكێی ئێران، ئایینی، لاوەكی و هەروەها كارگەكانی ئامووزشی.
لە شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریواندا زیاتر لە 300 هونەرمەند كە پێكهاتوون لە 35 گرووپی شانۆیی لە پارێزگاكانی كوردستان، ئیلام، كرماشان، ئازەربایجانی رۆژهەڵات، گیلان، هورمزگان، هەمەدان، تاران، خووزستان، ئەلبورز و مازندەران و هەروەها وڵاتانی فەرانسە، توركیە، تاجیكستان و هەرێمی كوردستان هونەرەكانی خۆیان پێشكەش دەكەن.
بەڕێوە چوونی سەركەوتوانەی پێنج خولی پێشووی ئەم فێستیڤاڵە لە مەریوان ئەو شارەی كردۆتە پێگە و پێشەنگی شانۆی سەرشەقام و كاریگەریی باشی لەسەر كولتووری ناوچە هەبووە.
شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە رۆژی 20ی رەزبەرەوە دەستی پێكردووە و هەتا 24ی رەزبەر دەخایەنێ و لە 16 شوێنی جۆراوجۆری ئەو شارە شانۆكان پیشان دەدرێن.