شۆڕش عەبدوڵڵانژاد بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

16:52 - 17 سەرماوەز 2720

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شۆڕش عەبدوڵڵانژاد" تەمەن ٣٧ ساڵ خەڵکی گوندی "گەرگوولی خوارێ" سەر بە شاری پیرانشار، بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد تمەنی، هەتا کاتی دادگاییەکەی لە گرتنگە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ئێوارەی یەکشەممە ٢٥ی  خەزەڵوەر بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا بوو.

تۆمەتی ‌‌وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" ڕاگەیەندراوە.